ده‌لێم ئه‌م شاره جێ بێڵم سه‌فه‌ر که‌م

برۆم و خۆم له دنیا ده‌ربه‌ده‌ر که‌م

به هاواری دڵ و بارانی دیده‌م

له ده‌ردی خۆم هه‌مو عاله‌م خه‌به‌ر که‌م

له ده‌ستی یاری دڵڕه‌ق شه‌رته ئیتر

برۆم ته‌رکی کچی ئومولبه‌شه‌ر که‌م

ئه‌گه‌ر بۆم بێته جه‌ننه‌ت ئه‌م وڵاته

شه‌قی پێدا ده‌ده‌م و عه‌زمی سه‌قه‌ر که‌م

هه‌ڵۆی شاخم که‌وی دیلی قه‌فه‌ز نیم

بڕۆم و روو له کێوان و که‌مه‌ر که‌م

گوڵێ نا پشکوێ له م شۆره کاته

له وه‌رزی وشک و قاقڕ چۆن سه‌مه‌ر که‌م.

جه‌فا ته‌نگی وه‌ها لێ هه‌ڵچنیوم

ده‌بێ هه‌ر بۆ وه‌فا شین و چه‌مه‌ر که‌م

هه‌موو نامۆن و من تاک و غه‌ریبم

نه‌ماوه ئاشنا بۆ کوێ نه‌زه‌ر که‌م

شه‌واره‌م بێ نه‌بینم رۆژی رووناک

ئه‌گه‌ر به‌م شاره‌دا ئیتر گوزه‌ر که‌م

وڵاتی مه‌رگه ئێره گۆڕی عه‌شقه

برۆم چاکه و له خۆم ده‌فعی خه‌ته‌ر که‌م

 

جەلال مەلکشا

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

یک دیدگاه برای “شیعری نامو”

  1. لقمان می گوید:

    سوپاس و پێزانین بۆ ئیوە
    هەزار رەحمەت لە گۆری کاکە جلالی ملکشا،بەراستی ئەو شاعیرانە،هەرگیز نەمرن

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics