*شـــــێـــر و ڕێوی*

پــــیـــر بـــبو شــێر بە جارێ

ماندوو و بێ هێــز لای دارێ

دانیشـــتبــوو بە پەشـــێوی

زاتـــــــی لێ شــــکا ڕێوی

ڕێوی بە تەوس و تەشــەر

گوتی مەرحەبا ، سەروەر!

نەتبینـــــم بە پەرۆشــــی

بۆ وا مات و بێ هۆشی؟!

حـــــەیفێ ، نەماوە باوت

ســـــۆمای نەماوە چاوت

دەنا مــن وەکوو ئەوکات

خزمەتکارێ بووم لە لات

شـــــــــوکر دەور گۆڕاوە

شێـــــر بە ڕێوی دۆڕاوە!

لە وڵامــــی سوکایەتی

بە گــــورجی و ئازایەتی

هەستا و گوتی کاکی شێر:

بڕۆ ئەی خوێڕی بێ خێر

بێجگە لە ڕیا و فێلبازی

بە چ کارێک دەنازی؟!

من شێرم ناوم بەرزە

دوژمن دەخەمە لەرزە

ڕێگە و ئاکاری شێران

کردوونی بە دلێران

سەد هێندەی تر بێ هێز بم،

نە وەک تۆ بێ ڕێز بم

 

فیرو عەبدوڵڵایی (شوان)

 

سەرچاوە : کتێبی شێعری منداڵان : ئەستێرەباران ناوەندی بڵاوکردنەوەی بیریار ساڵی ۱۳۹۴ ی هەتاوی

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

نظرات 4 برای “شێر و ڕێوی”

  1. دەستان خۆش بئ نمونەتان زۆر بێ تکایە ئامووزشی زمانی کۆردی بە تایبت لە توانای مناڵانا زۆرتر ئیشارەی پێبکەن

  2. نشمیل می گوید:

    ماندونه بن.کاریکی جوانه؛به لام مانای برئ له وشه کان له ئاخره و بنوسن کاریکی زؤرچاکتان کردووه.سپاس

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics