شەوی یەلدا

شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
کە تۆ شای کەجکولاهی دیدە مەستان
چ باکم قەیسەر و فەخفوورە ئەمشەو
لە خەو هەڵساوە یا ئاڵۆزە چاوت؟
هەمیشە وایە یا مەخموورە ئەمشەو؟
سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
کە جێم سەر دارەکەی”مەنسوور”ە ئەمشەو
موسوڵمانان دەپرسن حاڵی “نالی”
لە کونجی بێ کەسی مەهجوورە ئەمشەو

** مەلا خدری نالی **

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics