مامۆستا پیرەمێرد
نەسرین ….مامۆستا پیرەمێرد 
                     ()
نەسرین گوڵی نەسرینە
چووزەرەی یاسەمینە
خنجیلە و خوێن شیرینە
دەمی بە پێکەنینە
کەیفی لە هەڵپەڕینە
شنەشنی بیبینە
                          *
نەسرین گوڵی بەهارە
لێو ئاڵە چاو بەخومارە
لەناو كچانا دیارە
خوازبێنیکەر هەزارە
لووتی لە هەمووان خوارە
کەسی ناوێ لەم شارە
                     **
نەسرین گوڵی هاوینە
فریشتەی سەر زەمینە
پەریزادەی ماچینە
گوڵ ئەستێرەی نوورینە
نەتەوەی خاتووزینە
پاوانەی پێی زێوینە
                   ***
نەسرین گوڵی پایزە
بۆنخۆشە وەک گەزیزە
کچە کوردە ئازیزە
تورک و عەجەم بەڕیزە
لەبەر دەستیا کەنیزە
بۆیە بەدەعیە و فیزە
                 ****
نەسرین گوڵی زستانە
شەوچرای کوردستانە
چاوی پیاڵەی مەستانە
چلوورەی گوێسوانە
بەو چاوە بەستوویانە
نەسرین وادەی هەستانە
              *****
نەسرین ساڵمان تەواو کرد
سەیری دەشت و سارات کرد
جلی سەوزیان لەبەر کرد
بە حیساب وا تۆش پێت گرت
شێعری خۆتت لەبەر کرد
بیخوێنەوە ورد ورد.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics