ڕێوڕەسمی ڕێزنان له ستافی دەرهێنەری فیلمی بەڵگەیی هەرمان (هەڵپەرکێی کوردی) له شارۆچکەی ساحێب سەر بە شاری سەقز بەڕێوەچوو.
به پێی هەواڵی کوردپرێس، لەم ڕێوڕەسمە که له هۆڵی کتێبخانەی ئەو شارۆچکەیە و به هاوکاری محەمەد فەرەج زاده دەرهێنەری فیلمه بەڵگەییەکه بەڕێوەچوو، ناوبراو سپاسی کرد له ئامادەبوونی هونەرمەندان و هەروەها هیوا حاجی محەمەدی سەرۆکی ئیدارەی ئێرشادی سەقز و یەحیا ئازەرپوور ئەندامی ئەنجوومەنی شاری ساحێب و گلەیی کرد بۆ کەمایەسیی ئیمکاناتی فەرهەنگی- هونەری له ساحێب، پشتیوانی نەکردنی ئەوتۆ له بەرهەمهێنانی فەرهەنگی و ئامادەنەبوونی هێمایی لەو پلان و ڕێورەسمە.
ناوبراو وتیشی: گەنجان و هونەرمەندانی ئەم ناوچه به دەستی بەتاڵ و هەر به پشتبەستن به توانایی، لێهاتوویی و پەیوەندییەکانی نێوان خۆیان توانیویانه کار و بەرهەمهێنانی فەرهەنگی و هونەری گونجاوی فەرهەنگی و هونەری و لەوان بەرهەمهێنانی چەندین فیلمی بەڵگەیی، بەڕێوەبردنی چەندین پیشانگای وێنەکێشی و هونەری و … بە ئەنجام بگەیێنن.
فەرەج زاده خوازیاری دانانی ۴ کۆمەڵه یان یانەی فەرهەنگی له ساحێب و هاوکات پشتیوانی له بەرهەمهێنانی فەرهەنگی و هونەری بوو.
ئەم دەرهێنەره له بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: فیلمی بەڵگەیی “هەرمان” له ژێر ناوی فەلسەفەی هەڵپەرکێی کوردی ئامادەبووه.
فەرەج زاده سەبارەت به فەلسەفه و ئامانجی دروستکردنی ئەم فیلمه وتی: له هەڵپەرکێی کوردی هەر جووڵەیەک، ئامانجێک دەپێکێ، بۆ وێنه: کوتانی لاق بە سەر ئەرزدا ئەو مانا دەگەیێنێ که ئەمه خاک و زێدی منه؛ گرتنی دەست له هەڵپەڕکێی کوردیدا به مانای یەکێتی دێت و به گشتی دەسماڵ و کڵاش و جلی کوردی هەر هەمووی مانا و چەمکی خۆی هەیه و … .
ناوبراو زیادی کرد: هەڵپەڕکێی کوردی یەکێکه له داب و نەریت و میراتە فەرهەنگییەکانی کوردستان کە له بۆنه جیاوازەکان بەڕێوەدەچێت و ئەم فیلمه بەڵگەییه لایەنه جیاوازەکانی دەخاته بەر لێکدانەوە و شیکاری.
ئەم دەرهێنەره لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: فیلمی بەڵگەیی هەرمان بەم زووانه له مێهرەجانه گرینگەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشداری دەکات که هیوادارین بتوانێ جێی سەرنج بێت.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics