ئەی ئاوازی ساتی هۆنینەوەی هەڵبەست

بەستەو سازی ئەو شەوانەی ئەژیم سەرمەست

چیت زانیوە وا بە جارێ لە خۆ بایت

بۆ وەک جاران ئاشنا نیە نامەی دواییت

بۆ تیا نەبوو ئەندێشەی بیرێکی ورد

بۆنێکی خۆش یا نەخشێکی جوانی دەستکرد

من بۆ ناخی وشەکانت بە قووڵی چووم

هیچ هەستێک و مووچرکێکیان پێ نەبخشیم

خۆشەویستم من ئەمەوێ وشەکانت

ببزوێنێ چرۆی هەستم ، دڵی مەستم

من ئەمەوێ وشەکانت یەکجار تەڕ بن

وەک دڵی من تەز و تەڕ بێ تەزو تەڕ بێ

شێعر : عەبدوڵڵا پەشێو

گۆرانی : هانی موجتەهێدی

نویسنده : hewram-vian

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

پیوند به بیرون

Untitled 1

وبلاگ زانا سعیدزاده

وبلاگ خامه شکاو