شیعری کوردی – جه لال مه له کشا – کارتە پۆستاڵ

ھەڤاڵەکان
وتم پیرۆزباییتان لێ بکەم
بەھار دێت و
شێعرێک تازە بھۆنمەوە بۆ کوردستان!
وتم بە جوانترین وشە نەورۆز بکەم بە ملوانک
بۆ گەردنی بەرزی کوێستان!
زۆر ھەوڵمدا
بۆتان بڵێم شێعرێکی تەڕ
ھەزار وشەم ڕست کرد و ھەر
نەھاتە بەر!
پەنام بردە بەر پیکاسۆ
گرینیکای بۆم ڕەسم کرد و وتی ھانێ
وتم لۆرکا ئەی تۆ، وتی:
شێعرەکانم
لە کاستیلا بە جێ ماون
ڕێگا نادەن گورگەکانی
وتم بە ھایکۆی ژاپۆنی
ئەرکی شانم بەجێ بینم
ھیرۆشیما گڕی گرت و
وشەی ھایکۆ بوو بە فرمێسک
ڕژایە نێو گۆمی خوێنم!
ھەڤاڵەکان!
ڕاستە بەھار جوان و شەنگە نەورۆز جێژنێکی تایبەتی گەلی کوردە لێم ببورن
پیرۆزباییتان لێ ناکەم
چۆن ناوێرم.
بەڵام کارتە پۆستاڵێکی ھەڵەبجەتان بۆ دەنێرم

جەلال مەلەکشا

نویسنده : hewram-vian

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

پیوند به بیرون

Untitled 1

وبلاگ زانا سعیدزاده

وبلاگ خامه شکاو