سەرپەرشتی ئیدارەی کتێبخانە گشتیەکانی شاری سەقز پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم پێشانگایەدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پێشانگای کتێب بە بۆنەی دەیەی پیرۆزی فەجر و تا کۆتایی ئەو ڕۆژە پیرۆزانە بەردەوام دەبێت.

؛ پەروین قەلعەکوهی وتی: لەم پێشانگایەدا ٢ هەزار بابەت کتێب لە ٣٠ هەزار بەرگدا نمایش دەکرێن.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئەم پێشانگایە لە لایەن ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی و بە هەوڵی ئیدارەی کتێبخانە گشتیەکانی شاری سەقز ڕێکخراوە.

سەرپەرشتی ئیدارەی کتێبخانە گشتیەکانی شاری سەقز ڕاشیگەیاند: ئەو کتێبانەی لەم پێشانگایەدا ئامادە بوون بە بابەتی گشتی، قورئانی، مێژووی، ئەدەبی، دەروون ناسی، مناڵان، کۆمپیتەر، زمان، ڕۆمان، خوارنپێژی و پزیشکین و بە داشکاندنی ٢٠ لە سەدی پێشکەشی هۆگران دەکرێت.

شیاوی ئاماژەیە؛ پێشانگای کتێبی سەقز لە کتێبخانەی شەهید مەلا محەممەد ئەمینی بەڕێوە دەچێت و تا ٢٢ی ڕێبەندان لە کاژێر ٩ بەیانی تا ٧ی ئێوارە بۆ سەردانی هەموان ئاوەڵایە.

 

سەرچاوە : کوردپرێس

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics