www.kardo-art.ir

چریکەی شەو برنامەیەکی تایبەت بە گۆرانیە کە لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان هەموو شەوێک بڵاو ئەبێتەوە ، توانیویەتی جێگایەکی باش بکاتەوە ناو کاتی شەوانی بنەماڵەکانی کوردستان.

هەرچەن ئەم بەرنامە زۆر جیاوازە لەگەڵ بەرنامەکانی دیکەی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان و ئەمە ڕەنگە بە هۆی هاتنی سەرۆکی نوێ ئەم ناوەندە بێت ، بەڵام زۆر ڕەخنەی تایبەتی لەسەرە.

یەکەم ڕەخنە ئەمەیە کە بەشداربووانی ئەم بەرنامە زۆر ئاسایی لە هەنگاوی یەکەما دێنە سەرێ و ئەمە بۆ ئاستی بەرنامەکە لە باری کارناسانەوە زۆر باش نیە و دایبەزاندووە.

www.kardo-art.ir

چریکەی شەو

دووەم ئەمە کە شێوەی دەنگدان بە کوورتە نامە شێوەیەکی تەواو درووست بۆ هەڵبژاردنی دەنگی خۆش نیە ، چوونکە گۆرانی کوردی جگەلە دەنگی خۆش لێزانین و قورگێکی بەهێزیشی ئەوێت کە کورتەنامەی بینەر ناتوانێت بە تەنیا چارەنووسی بەشداربووێک عادڵانە شینبه‌ر بکات ، بەڵکوو ئەبێت ڕا و بۆچونی کارناسێکی بواری گۆرانی و کارناسێکی بورای مۆسیقاش بەشێک لە دەنگدانە کە بن تا عادڵانە بەشداربووێک سەر بکەوێت.

سێهەمیش ئەمەیە کە ئەم بەرنامە لە باری چنینی ئایتێمەوە زۆر لاواز ئیشی کردووە و ئەتوانێت باشتر و باشتر بێت.

باسی خاڵە لاوازەکانی چریکەی شەومان کرد بەڵام نابێت لە بیری بکەین کە بوونی بەرنامەیەک وەکوو چریکەی شەو لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان خاڵێکی گۆڕانکاری بە هێزە کە ئەتوانێت ئاسۆیەکی باشی بەدوادا بێت.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics