ماموستا ئاسو – شعر بازنشست

بازنشەست

لەو ھەموو یارانە، ئێستا تاقە یێکیان دیار نییە                    دۆست و یاری ئەم زەمانەش تاقە یێکیان یار نییە

کوانێ ئەو یارەی کە ئاوێزانی بووم ترسام شەوێ               پێی کوتم: لە منت کەوێ! پەلکەن! مەترسێ مار نییە

عاشقیش زۆرن بەڵام عەشق و ئەوین بۆتە ھەوەس              دڵ ھەمووی بەسوێن کەچی ھیچ دڵبەرێ دڵدار نییە

ھەر دەڵەی دونیا ھەوارێ کۆنە جێی بێری چەلەنگ            ڕانەمەڕ خەوتوون و لوورەی گورگە، شوان ھەر دیار نییە

ھێندە گریاوم مژۆڵم وا تەڕ و جووت جووت بووە               پێی لە سەر دانێ مەترسێ چاوەکەم، بزمار نییە

پێت لە سەر چاوم ئەگەر دووبارە ئاشتت بێتەوە                  ماڵی دڵ ئی خۆتە قوربان، جێگەپێی ئەغیار نییە

بارەگای عیشقە بە پیریش، عەیب نییە و بۆ چوون دەبێ                    گەرچی ماڵی دڵ وەھاش ڕووخاوە، جێی بۆ بار نییە

شیعری من ئاوێنەیە خۆی تیا دەبینی دەم بە دەم                  گەرچی خودبینی خراپە، بۆ ئەویندار عار نییە

گەر کرێکارت دەوێ بۆ دەرکەوانی ماڵەکەت                    بازنشەستە ئێستە «ئاسۆ» کەس وەک ئەو بێکار نییە

مامۆستا ئاسۆ

نویسنده : hewram-vian

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

پیوند به بیرون

Untitled 1

وبلاگ زانا سعیدزاده

وبلاگ خامه شکاو