ئەحمەدی خانی (١۶۵١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە. ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شیعری مەم و زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١۶٩٢ بە شێوەزاری کورمانجی نووسراوە.

ژیان

ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم بووە. لە ساڵی ١٠۶١ی کۆچیی مانگی بەرانبەر بە ١۶۵٠ یان ١۶۵١ زایینی لەدایکبووە. نازناوی شیعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە‌ ژیاوە. خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە. خانی لە دێڕێک لە هۆنراوەکانیدا باسی لە دایکبوونی خۆی دەکات و دەڵێت:

 

لەو ڕا کو دەما ژ غەیب فەک بوو                            تەئریخ هەزار و شەست و یەک بوو

وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرھەم ھێنانی داھێنانی ئەدەبی، واتە شیعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە.

 

شاعیر لە مەڵبەندی لە دایکبوونی، شاری بایەزید، لەساڵی ١٧٠٧ (١١١٩ی کۆچیی مانگی) کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژرا

کوردایەتی و زمانی کوردی

لە کتێبی دیالۆگ – ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا نووسراوە: «ئەحمەدی خانی ھەر لەسەرەتاوە دەیزانی کە کەلووپەلی کوردی بازاڕیان نییە، واتە ئەو کتێبانەی کە بە کوردی نووسیبوونی نەیاندەتوانی بگەنە ژمارەیەکی زۆر خوێنەر». ئەمەش بۆ دوو ھۆ دەگەڕێتەوە. لە لایەک ئەو کۆمەڵگەیەی کە ئەحمەدی خانی تێدا دەژیا، بەشی ھەرەزۆریان نەخوێندەوار بوو و لە لایەکی دیکەوە زمانی نووسین و خوێندنی ئەو سەردەمە زیاتر بە زمانی عەرەبی و فارسی بوو، نووسەرانی ڕۆژەھەڵاتی ناوین بە نووسەرانی‌ کوردیشەوە بەو زمانانە کتێبیان نووسیوە.

 

ئەحمەدی خانی یەکەم شاعیرە کە گلەیی لە سەرۆک ھۆزەکانی کورد دەکات کە یەکناگرن و پشت بە نەیارانیان دەبەستن، دەنا دوژمنانی کورد غوڵامێتیان بۆ کورد دەکرد و دەڵێت :

 

گەر دێ ھەبوا مە ئیتیفاقەک                    ڤێگرا بکرا مە ئینقیادەک

روم و عەرەب و عەجەم تەمامی                             ھەمیا ژ مە تا دکر غولامی

تەکمیل دکر مە دین و دەولەت                 تەحلیل دکر مە عیلم و حیکمەت

ئەحمەدی خانی، گرنگییەکی زۆری بە زمانی کوردیی داوە و کاتێک بە زمانی کوردی شیعری نووسیەوە تەنھا ھەر بۆ ئەوە نەبووە کە بەو زمانە بنووسێت بەڵکو بە کوردیی نووسینی، وەکو ھەڵوێسەیەک لە دژی دەستەڵادارن و زمانەکەیان بەکار ھێناوە، ھاوکات وەکو ڕەخنەیەکیش لە کوردەکان خۆیان، چونکە خانی پێی وابووە کە زوو خۆیان دەدەن دەست، ئاغا و دەستەڵادارە بێگانەکان. کوردەکان ئازا و دلێر بوون، شاسووار، وەفادار، جێیمتمانە بوون، بەڵام ئەوە بەدەردی چی دەخوات، کاتێک خۆیان پەرش و بڵاو بن و نەتوانن یەکبگرن تا خۆیان کەیخودای خۆیان بن؟ زمانی نووسین دەتوانێت ببێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ھەست بکەن کە ئەوانیش‌ نەتەوەیەکن وەهەروەها هانی کوردانی داوە بۆ ڕوو بەڕووبوونەوە لەگەڵ داگیرکەران .

 

بەرھەمەکان

  • عەقیدەیا ئیمانێ، بە پەخشان و ھۆنراوە سەبارەت بە پێنج کۆڵەکەی ئیمان لە ئیسلامدا نووسراوە. ساڵی ٢٠٠٠ لە سوید چاپ کراوە.
  • نووبەھارا بچووکان، ١۶٨٣، فەرھەنگۆکێکی عەرەبی – کوردی کە بە شیعر، بۆ منداڵانی کوردی داناوە کە فێری زمانی عەرەبی ببن کە ئەو سەردەمە زمانی دین و زانست بووە. یەکەم جار لە ١٩٢۶ لە ڕەواندز چاپکراوە.
  • مەم و زین، ١۶٩٢، یەکەم جار لە ١٩١٩ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە.
  • غەزەل و قەسیدە

سەرچاوە : ویکی پیدیا

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics