بەرەکەت بە دەنگی هاوبەشی پەیام عەزیزی و سامی یووسف لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو کرایەوە

ئەلبۆمی مۆسیقا بەرەکەت بە دەنگی هاوبەشی گورانیبێژی کوردستانی پەیام عەزیزی و سامی یوسف گورانیبێژی ناسراوی جیهانی ئیسلام لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەلبۆمی مۆسیقای “Barakah” بە دەنگی پەیام عەزیزی گورانیبێژی ئێرانی و “سامی یووسف” گورانیبێژی بەناوبانگی جیهانی ئیسلام لە بازاڕ نێونەتەوەییەکانی مۆسیقای سەرانسەری جیهاند بڵاو کرایەوە.

ئەم یەکەمین هاوکاری ئەم گۆرانیبێژە جیهانیە لەگەڵ گورانیبێژێکی کوردی ئێرانی هەژمار دەکرێت کە دوو ئاهەنگ لە ئەلبومی “با قدسیان ١” بە ناوەکانی “یا رەسول اللە یا شای مەدینە” بە زمانی کوردی و “موسلمانان” بە زمانی فارسی بە دەنگی پەیام عەزیزی و بە داڕشتەیەکی نوێ و بە دوێت لە لایەن ئەم دوو گۆرانیبێژەوە ئاراستە کراوە.

بەرەکەت حەوتەمین ئەلبۆمی سامی یووسف گورانیبێژی نێونەتەوەیی جیهانی ئیسلامە کە هەر هەموو گۆرانییەکانی لە ئاوازە کۆنە ئیسلامیەکان کە لە سەدەکانی ناوەڕاست لە جیهانی ئیسلامدا باو بووە و ئاوازگەلێکی نەریتی لە ئەندەلۆس تا چین و مەغریب، کوردستان ، خوراسان و بەڵخ لەخۆدەگرێت.

ئەستێرەی گەنجی مۆسیقای جیهانی ئیسلام، بەرەکەتی بە سیمبۆلی ڕاوەستان لە بەرامبەر توندئاژۆیی خوازیی و توندوتیژی زانی و سەبارەت بە ئالبۆمە نوێیەکەیەوە وتویەتی: من لە نوێترین ئەلبۆممدا هەوڵم داوە بە بانگەهێشت کردن بە هاوسەنگی، بانگەهێشت کردنی بۆ میانەڕەوی و دادپەروەری، بانگەهێشت کردن بۆ راستی یەکگرتوو خولقێن، وڵامێک بۆ گەشەی توندوتیژی و توندئاژۆیی لە جیهانەکەماندا بدەمەوە.

سامی یووسف ڕایگەیاند: وێڕای ئەمە، لەم ئەلبۆمەدا ناچار بووم دیسان مۆسیقای ئەو کەسانە ببینمەوە کە پێش لە ئێمە لەم رێگا مامناوەندەدا بە ئاراستەی ناوەند هەنگاویان هەڵگرتووە.

ئەو وتیشی: من بڕوام وایە کە زۆربەی کێشەکانی ئێستای ئێمە لە پچڕانی پەیوەندی فەرهەنگی ئێمە لەگەڵ رابردوو و لەبیر کردنی میراتی فەرهەنگی، هونەری و مەعنەوی ئێمە سەرچاوەی گرتووە.

سامی یووسف لە درێژەدا وتیشی: لە وەڵامدا، ئەم ئەلبۆمە وەکوو رێزلێنان پتر لە هەزار ساڵ نەریتی مۆسیقای ئیسلامی و بانگەهێشت کردن بۆ سوود وەرگرتن لەم میراتە بەنرخە درووست کراوە.

ڕوونیشی کردەوە: هیوادارم ئەم ئەلبۆمە وەکوو وەبیرهێنەرەوەیەک لە نەریتی شکۆدار و شارستانییە گەورەکان کە بە میرات بۆ ئێمە ماوەتەوە کار بکات و لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە کە هەر هەموو بیسەران بە هەر بەکگراوندێک رێگایەک بەرە مەنزڵگا، رێگایەک بەرەو هێمنی، و رێگایەک بەرەو ئاشتی لەم مۆسیقا پڕ لە بەرکەتەدا بدۆزنەوە.

سامی یووسف بە بیستنی گۆرانی یا رسوڵ الله یا شای مەدینە و موسلمانان بە دەنگی پەیام عەزیزی، هۆگری دەنگی دەبێت و مانگی رابردوو بانگهێشتی ئەم گۆرانیبێژەی وڵاتەکەمان دەکات بۆ شاری دوبەی لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی و لە ستۆدیۆیەک لەو وڵاتەدا ئەم دوو گۆرانییە دیسان لە لایەن ئەم دوو گۆرانیبێژەوە بە هاوکاری گرووپی مۆسیقای ئەم گۆرانیبێژە بەناوبانگە جیهانییەوە دەخوێنرێنەوە.

هاوکاری پەیەم عەزیزی گورانیبێژی ناسراوی کورد لەگەڵ سامی یووسف و بانگەهێشت کردنی ئەم گۆرانیبێژە نێونەتەوەییەی جیهانی ئیسلام لە گۆرانیبێژێکی ئێرانی لە ئەلبۆمی بەرەکەت هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ بنەماڵەی مۆسیقای ئێران هەژمار دەکرێت کە هونەرمەندانی ئێرانی لە ناوەندە نێونەتەوەییەکاندا پێگەیەکی باشیان بۆ خۆیان دەستەبەر کردووە تا لەم رێگایەوە مۆسیقا و ئاوازی ئێرانی پتر لە جاران پێشکەش بە جیهان بکەن.

نویسنده : admin

مشاهده همه نوشته ها

نوشته های مرتبط

ارسال یک پاسخ

نام * تارنما

*

پر فروش ترین محصولات

هه نبانه بورینه
دیوانی ماموستا هیمن
دیوانی ماموستا قانع
دیوانی ماموستا شیرکو بیکس

تاییدیه سامانه ی ساماندهی

logo-samandehi

تاییدیه درگاه پرداخت

تبلیغات

Statistics